کوردستانی
دوو شەپۆلی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شارەزایەکی کەشوهەوا زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات و دەڵێت "دوو شەپۆلی بارانبارین لە کۆتایی ئەم هەفتە و سەرەتایی هەفتەی داهاتوو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشوهەوا بە مەودا میدیای راگەیاند "دوو شەپۆلی بارانبارین لە کۆتایی ئەم هەفتە و سەرەتایی هەفتەی داهاتوو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، شەپۆلی یەکەم لە سبەینێ چوارشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2023 دەستپێدەکات و شەپۆلێکی بارانبارین کە سەرچاوەی دەریایی ناوەڕاستە و شێی دەریایی سوورە كەشێكى باراناوى ناوچەكانمان دەگرێتەوە لە دوای نیوەڕۆی سبەی لە ناوچەکانی باکووری هەرێم دهۆک و زاخۆ دەستپێدەکات و بەپێی کات دەگاتە ناوچەکانی سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و دەورووبەریان ئەم شەپۆلە لاوازە و بارانەکە پچڕپچڕە بەپێی ناوچەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد "شەپۆلی دووەم لە سەرەتایی هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات و کەشێکی باراناوی لە ناوچەکان دروستدەکات لەم شەپۆلەدا هەندێک کات بارانی بەلێزەمە و هەورەگرمە و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت و رێژەی باران بارینەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە و هەندێک کات لەم دوو شەپۆلەدا ئاسمان هەور و خۆر دەبێت".
ئاماژەی بەوەکرد "پلەکانی گەرما لە 2 پلە بۆ 4 پلە نزم دەبێتەوە بەپێی شوێن، لەم دوو شەپۆلەدا خێرایی با لە 20 کلم بۆ 35 کلم لە کاتژمێرێکدا دەبێ و بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات لە ناوچە شاخاوییەکان خێرایی زیاترە".
س.ر