کوردستانی

خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی به‌ روودوای هاتوچۆ گیانیله‌ده‌ستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی به‌ روودوای هاتوچۆ گیانیله‌ده‌ستدا
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ك كه‌ په‌یج و ئه‌كاونته‌كانی كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌ گه‌رمیان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، خوێندكارێكی گه‌رمیان له‌ كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی سلێمانی، به‌ناوی ژیرۆ ته‌ها، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ له‌ شه‌قامی 60 مه‌تریی شاری سلێمانی به‌رووداوی هاتوچۆ برینداربووه‌ و پاشان گیانیله‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژه‌ كراوه‌به‌وه‌ی كه‌ ژیرۆ ته‌ها، ته‌مه‌ن 21 ساڵ، خوێندكاری قۆناغی چواره‌می كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی بووه‌، پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ نزیك نه‌خۆشخانه‌ی شار ئۆتۆمبێل لێیداوه‌ و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانیله‌ده‌ستداوه‌. 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ته‌رمه‌كه‌ی به‌ره‌و شاری كه‌لار به‌رێكرا و بڕیاره‌ له‌ گۆڕستانی گوندی سه‌ید خه‌لیل له‌ باشووری شاری كه‌لار به‌خاك بسپێردرێت.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان