کوردستانی
كه‌شوهه‌وای 24ی كاتژمێری داهاتوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
سیروان ساڵح عه‌لی، شاره‌زای كه‌شناسیی و جوگرافیا و بوومه‌له‌رزه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێشبینی کەشوهەوای 24 کاتژمێری داهاتووی ناوچە کوێستانییەکانی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
سیروان ساڵح عه‌لی، شاره‌زای كه‌شناسیی و جوگرافیا و بوومه‌له‌رزه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێشبینی کەشوهەوای 24 کاتژمێری داهاتووی ناوچە کوێستانییەکانی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسیی روونیكردووه‌ته‌وه، له 24 كاتژمێری داهاتوودا له پارێزگای هەڵەبجە ئاسمان ساماڵ تا نیوە هەوری دەبێت و له کاتەکانی ئێوارەو شەودا ئەگەری بڕێکی کەم دڵۆپە باران هەیە ( دڵۆپە تا 1 ملم )، لەسەرەوەی چیاکانی سورێن ئەگەری بەفربارینی کەم هەیە.
سه‌باره‌ت به پارێزگای سلێمانی، ئاسمان نیوەهەوری دەبێت له کاتەکانی ئێوارەو شەودا ئەگەری بڕێکی کەم باران هەیە بەزۆریش ناوچە شاخاویەکانی باکووری پارێزگاکە بڕەکەی له نێوان ( دڵۆپە تا 3 ملمە) و لە سەرەوەی چیاکانی پیرەمەگرون و کوڕەکاژاو و قەندیل ئەگەری بەفربارینی کەم هەیە.
له‌باره‌ی پارێزگای هەولێر، ئاسمان نیوەهەوری دەبێت، ئێوارە و شەو ئەگەری بڕێکی کەم باران هەیە ( دڵۆپە تا 3 ملم ) بڕەکەی لە ناوچەشاخاویەکانی باکووری پارێزگاکە زیاترە لە چیاکانی سەرووی بەرزایی 2000 مەتر ئەگەری بەفربارین هەیە.
سه‌باره‌ت به پارێزگای دهۆک، ئاسمان زۆرینەی کات هەوری دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی ناوبەناو بڕی بارانەکه لە نێوان ( 5 تا 15 ملمە ) لەو چیایانەی کە بەرزییان لە 2000 مەتر زیاترە ئەگەری بەفربارین هەیە.