کوردستانی
دانیشتوانی ناحیه‌ی خه‌له‌كان وه‌ڵامی سۆران مام ئیسماعیل ده‌ده‌نه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
دانیشتوانی ناحیه‌ی خه‌له‌كان، سه‌ر به قه‌زای دوكان، وه‌ڵامی سۆران مام ئیسماعیل، رۆژنامه‌نوس، دانیشتووی شاری هه‌ولێریان دایه‌وه، كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 3ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، له رێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌كه‌وه ره‌خنه‌ی له خۆپیشانده‌رانی ناحیه‌ی خه‌له‌كان گرت، به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه رێگه‌یان پێگرتووه و ئازاری خۆی و هاوسه‌ریان داوه.
خەڵکی خەلەکان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێن "خه‌ڵكی خه‌له‌كان به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ئاو و كاره‌با، خۆپیشاندانیان كردووه و ته‌نیا رێ‌یان تانكه‌ره‌كان گرتووه، لەو کاتەدا سۆران مام سماعیل هاتووە و لەبەر بێ تەحەمولی و تووڕەیی بە سەیارە بە ناو گەنجەکان کەوتووە کە خۆپیشاندانیان کردووە و هەڵی داونەتە سەر بۆنیتی سەیارەکەی و چەند گەنجێک لە مردن گەڕاونەتەوە".
خه‌ڵكی خه‌له‌كان روونیانكردووهتهوه، دوای ئه‌وه‌ی سۆران مام ئیسماعیل به ئۆتۆمبێل له خۆپیشانده‌رانی داوه، کێشە دروست بووە و گەنجەکان ئۆتۆمبێلی سۆرانی مام ئیسماعیلیان گرتووە و ئاسایش رێگری لێ کردووە كه رووداوەکە تەشەنە بسێنێت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌یاندا خه‌ڵكی خه‌له‌كان ده‌ڵێن "هەموو قسەکانی ناوبراو و تۆمەت و بانگەشەکانی دوورن لە راستییەوە کە گوایە لەبەر ئەوەی هەولێریە هێرشی کراوەتە سەر، هۆکاری ئەوەی خەڵکەکە بۆی چووە بە سەیارە بە ناو خۆپیشاندەران کەوتووە".
هه‌ر له په‌یجه‌كانی تایبه‌ت به ناحیه‌ی خه‌له‌كان و دانیشتوانی خه‌له‌كان، وه‌ڵامی سۆران مام سمایل دراوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه‌كراوه كه خه‌ڵكی خه‌له‌كان له هه‌ولێر ژیان و شاره‌كه‌یان خۆشده‌وێت و رێگه ناده‌ن كه‌س بۆ لایك و كۆمێنت وا پیشانبدات كه سوكایه‌تیی و شارچێتیی به‌رامبه‌ر به هه‌ولێر كراوه.

سۆران مام ئیسماعیل له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌یدا ده‌ڵێـت "هاوسه‌رم له‌گه‌ڵ بوو، له خه‌له‌كان خۆپیشانده‌ران سوكایه‌تییان به‌خۆم و ژنم كرد و باری ته‌ندروستیی هاوسه‌رم تێكچوو، ئه‌گه‌ر شتێكی به‌سه‌ر بێت، خۆم ده‌زانم چی ده‌كه‌م".