کوردستانی
پرسی مووچە و کارەبا لە ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێ دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2023 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا چەند بابەتێک تاوتوێ دەکات.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە بێت کە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لە بارەی دوا پێشهاتی بەشە بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان، لە میانەی دوا سەردانی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا.

ئەوەش هاتووە، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا راپۆرتی جێگری سەرۆک وەزیران پشتبەست بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە راسپاردنی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان تایبەت بە پرسی زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خستەڕووی راسپاردە و چارەسەرەکان.
وەک لە کارنامەی کۆبوونەوەکە ئاماژەی پێکراوە، لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا راپۆرتێک سەبارەت بە بارودۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.
س،ر
س،ر