کوردستانی
رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڕەکی مامزاوا لەسەر رێگەی هەولێر - مەخمور ئاگر لە سوپەر مارکێتێک کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە کۆنترۆڵکرا.
کاروان عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "رووداوەکە دەوروبەری کاتژمێر 3:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2023 بووە و ئاگر لە سوپەرمارکێتێک کەوتووەتەوە و لەلایەن سێ تیمانەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنها زیانی مادی لێکەوتووەتەوە و بۆ زانینی هۆکاری رووداوەکەش تیمەکانمان دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە".
س.ر