کوردستانی

تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسارەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەلایەن سەرۆكایەتیی دادگای كەركوك /گەرمیانەوە فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیركردن گەیشتە بەشی پۆلیسی سەیدسادق - بنكەی پۆلیسی حەسار لەسەر تۆمەتبارێک کە بەپێی مادەكانی 443 و 444 لە یاسای سزادانی عیراقی و بەتۆمەتی دزیکردن داواکراو بوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت".

ئاماژەی بەوەکرد "لەئێستادا تۆمەتبار (ف، أ، ر ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەکانی 443 و 444 لە یاسای سزادان راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان