کوردستانی

بەشەخۆراکێکی نوێ بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشەخۆراکێکی نوێ بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر دابەشكردنی سەبەتەیەكی دیكەی بەشەخۆراك بەسەر هاوڵاتییاندا رادەگەیەنێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر رایگەیاند "ئاگاداری بریکارەکانی خۆراکی سنـووری پارێزگای هەولێر دەکەینەوە دوکانەکانیان ئامادە بکەن، لەم ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2023 بەشەخۆراکی نوێ دەستپێدەکات".

ئاماژە بەوەکراوە "سەرەتا بە دابەشکردنی برنج دەستپێدەکات، كە بەشەخۆراكی بەشی (دەیەم)ی ساڵی 2023یە و لەسەر لیستی بریكاری مانگی 12 دەدرێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو "بەشەخۆراكی مانگانە بۆ هەر كەسێك پێكهاتووە لە یەك زەیت (یەك لیتری) و دۆشاوی تەماتە (یەك قوتوی 400 گرامی) و شەكر (یەك كیلۆ) و برنج (3 كیلۆ) و نیسك (500 گرام)".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan