کوردستانی
حكومه‌تی هه‌رێم تایبه‌ت به‌مووچه په‌یامێكی ئاراسته‌ی به‌غدا كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆبووه‌وه و چه‌ند بابه‌تێكی تاوتوێكرد، له‌وانه‌ش داوای له به‌غدا كرد، كۆتایی به نادادیی به‌رامبه‌ر به مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بهێنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6 ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، كۆبووه‌وه و دەربارەی دوا پێشهاتەکانی بەشە بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان كرا لە دوا سەردانی شاندی دانوستانکار هەرێم بۆ بەغدا لە هەفتەی رابردوودا کە لەلایەن وەزیرە پەیوەندیدارەکانەوە خرایەڕوو.
سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان گفتوگۆكرا و داوا كرا شایستەی دارایی مووچەخۆرانە و دەبێت لە ناکۆکیی سیاسی و پابەندییەکان جیابکرێتەوە و دەبێت بڕە پارەکانی هاتوو لە خشتەکانی بودجە، وەک خۆی خەرج بکرێت و بە هیچ شێوەیەک پێوەری خەرجی ڕاستەقینەی لەسەر جێبەجێ نەکرێت و شایستەی دارایی مووچەخۆران، تێکەڵی پرسە سیاسیەکان نەکرێت.
شاندی دانوستانکار ئاماژەیان بەوە دا کە لە دانوستانەکانی ئەم دواییە، ئەوەی بۆ شاندی هەرێم خراوەتەڕوو، چارەسەری بنەڕەتی ئەم بابەتە و کێشەی مووچەی هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناکات کە مانگانە 944 ملیار دینارە و بۆ ساڵێکی دارایی زیاتر لە 11 ترلیۆن دینارە، بۆیە ئەوەی بەغدا دەیکات ، پێشێلکردنێکی ئاشکرا و بێ پاساوی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستانە