کوردستانی
پێشبینیی کەشوهەوای 24 کاتژمێری داهاتووی ناوچە کوێستانییەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا -
سیروان ساڵح عهلی، شارهزای كهشناسیی و جوگرافیا و بوومهلهرزه له راگهیهندراوێكدا كه لهسهر پهیجی خۆی له تۆری كۆمهڵایهتیی فهیسبوك بڵاویكردووهتهوه، پێشبینی کەشوهەوای 24 کاتژمێری داهاتووی ناوچە کوێستانییەکانی بڵاوكردووهتهوه.
ئهو شارهزایهی كهشناسیی روونیكردووهتهوه، له 24 كاتژمێری داهاتوودا له پارێزگای هەڵەبجە ئەمشەو ئاسمان نیوەهەوری تا هەوری دەبێت هەندێک کات ئەگەری بڕێکی کەم دڵۆپە باران هەیە ( دڵۆپە تا 1 ملم )، لەسەرەوەی چیاکانی سورێن و هەورامان ئەگەری بەفربارینی کەم هەیە.
سبەی ئاسمان هەتاو تا کەمێک هەوری دەبێت.
سهبارهت به پارێزگای سلێمانی ئەمشەو ئاسمان نیوەهەوری دەبێت له کاتەکانی ئێوارەو شەودا ئەگەری بڕێکی کەم باران هەیە بەزۆریش ناوچە شاخاویەکانی باکووری پارێزگاکە بڕەکەی له نێوان ( دڵۆپە تا 2 ملمە) لە سەرەوەی لوتکە چیاکانی پیرەمەگرون و کوڕەکاژاو و قەندیل ئەگەری بەفربارینی کەم هەیە، سبەی ئاسمان هەتاو تا کەمێک هەوری دەبێت، لە ناوچەشاخاویەکانی باکووری پارێزگاکە لە کاتەکانی نێوان نیوەڕۆ تا مەغریب ئەگەری دروستبوونی کەڵەکە هەوری ناوخۆیی هەیە.
لهبارهی پارێزگای هەولێر ئەمشەو ئاسمان نیوەهەوری دەبێت، ئەگەری بڕێکی کەم باران هەیە ( دڵۆپە تا 3 ملم ) بڕەکەی لە ناوچەشاخاویەکانی باکووری پارێزگاکە زیاترە لە چیاکانی سەروی بەرزایی 2000 مەتر ئەگەری بەفربارینی کەم هەیە، سبەی ئاسمان هەتاو تا کەمێک هەوری دەبێت، لە ناوچه شاخاویەکانی باکووری پارێزگاکە لە نێوان نیوەڕۆ تا مەغریب ئەگەری دروستبوونی کەڵەکە هەوری ناوخۆیی هەیە.
پارێزگای دهۆک ئەمشەو ئاسمان زۆرینەی کات هەوری دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی ناوبەناو بڕی بارانەکه لە نێوان ( 3 تا 5 ملمە ) لەو چیایانەی کە بەرزییان لە 2000 مەتر زیاترە ئەگەری بەفربارینی کەم هەیە، سبەی ئاسمان هەتاو تا کەمێک هەوری دەبێت. لە زنجیره چیاکانی دەوروبەری پارێزگاکە ئەگەری بڕێکی کەم باران هەیە لە سەروەی لوتکە چیا بەرزەکانیش ئەگەری بڕێکی کەم بەفر هەیە.