کوردستانی

ئێران.. له‌سێداره‌دان و زیندانیكردن و برینداركردنی هاوڵاتیانی كورد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران.. له‌سێداره‌دان و زیندانیكردن و برینداركردنی هاوڵاتیانی كورد
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی راپۆرتی سایتی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ هه‌نده‌رانه‌ و چاودێری مافی مرۆڤ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات، 
سزای له‌سێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی شاری سەقز له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بە ناوی کەماڵ ئیلهامی، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێکرا، كه‌ ئەو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، سزای له‌سێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی خالید رۆحی و سیرووس حەیدەری، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا، ئەم بەندکراوانە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو.

هه‌ر له‌ بابه‌تی له‌سێداره‌داندا، سزای سێدارەی لانی کەم ٤ بەندکراو کە دوویان کورد بوون بە ناوەکانی موجتەبا ئەمیری، مەنووچێهر بەرزەگەر، ساسان مەلەکی و مەهدی مورادی، لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا، ئەم بەندکراوانە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو.

هاوكات ئه‌و رێكخراوه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی لوقمان پیشیار، کە پێشتر بۆ ماوەی دوو مانگ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٣ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە، بە تۆمەتی "ئەندامێی و هاوکاریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای ٣ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، شاخەوان ئەحمەدی و ئومێد یەزدانی، دوو کۆڵبەری لاوی خەڵکی سەقز و دوو کۆڵبەر بەناوەکانی پەرویز خەڵکی کرماشان، و حیسام فاتیحی خەڵکی سنە، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و هەروەها ڕاوەدوونانیان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە لە سنوورەکانی بانەدا بەسەختی بریندارکران.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی دووشەممە (٤ی كانوونی یه‌كه‌م ٢٠٢٣)، شاخەوان ئەحمەدی تەمەن ٢٠ ساڵ و ئومێد یەزدانی تەمەن ٢٣ ساڵ، کۆڵبەرانی خەڵکی سەقز بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بەسەختی بریندارکران.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ دۆخی مافی مرۆڤ له‌ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌نگاو، شەش هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی عەبدولکەریم کاکۆل، سولەیمان شاروێرانی، خدر عەبدوڵڵاهی، عوسمان هەمزەزادە، ئارام شەعبان و فەخرەدین پوودات، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە کۆی گشتی سزای ٨ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی رابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی عەبدولکەریم کاکۆل، خەڵکی گوندی "حەسەننووران"ی سەر بە شاری شنۆ و سولەیمان شاروێرانی و خدر عەبدوڵڵاهی کە هەردووکیان دانیشتووی شنۆن، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتیی "مەهدی ڕەزایی"، هەریەکیان سزای ساڵێک بەندکردنیان بەسەدا سەپاوە.

هەروەها ئارام شەعبان، خەڵکی شاری شنۆ، سزای ٣ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرد و فەخرەدین پوودات، خەڵکی گوندی "بەیتەریان" و عوسمان هەمزەزادە، خەڵکی گوندی "قوروچای"ی سەر بە شاری شنۆ، هەریەکیان سزای ٣ ساڵ و ٣ مانگ بەندی بەسەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگای شۆڕشی شاری شنۆ بە تۆمەتی "ئەندامبوون و هاوکاریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" سزای بەندکردنی بەسەر ئەو شەش هاووڵاتییەدا سەپاندووە.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان