کوردستانی

رێگەی سلێمانی - دەربەندیخان داخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێگەی سلێمانی - دەربەندیخان داخرا
مەودا میدیا-

بەهۆی رژانی نەوتی رەش و دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ رێگەی دەربەندیخان- سلێمانی داخراوە و هاتوچۆی دەربەندیخان لە هەوڵی کردنەوەی رێگەکەدان.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند "ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە بەهۆی رژانی نەوتی رەش و دروستبوونی ئاستەنگ لەسەر رێگەی دەربەندیخان - وارماوا، رێگەی دەربەندیخان- سلێمانی داخراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "تیمەکانی هاتوچۆ لە هەوڵی پاکککردنەوەی رێگەکەدان و داواش لە شۆفێران دەکەن بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت ئەو رێگایە بەکارنەهێنن".

هاتوچۆی دەربەندیخانیش داوا لە هاوڵاتییان دەکات، تاوەکو چارەسەرکردنی دۆخەکە، بەشێوەیەکی کاتی رێگای قەرەداغ بەکاربهێنن.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan