کوردستانی

ئەو پیاوە دەستگیرکرا کە ژنەکەی خۆی بە چەقۆ کوشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو پیاوە دەستگیرکرا کە ژنەکەی خۆی بە چەقۆ کوشت
مەودا میدیا-

مەفرەزەكانی به‌شی‌ پۆلیسی فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌ ئه‌و پیاوه‌یان ده‌ستگیركرد كه‌ دوێنێ به‌ چه‌قۆ ژنه‌كه‌ی‌ خۆی‌ كوشت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوێنێ له‌ رووداوێكدا پیاوێك به‌ چه‌قۆ هێرشیكرده‌ سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی‌‌ و به‌سه‌ختی‌ برینداری‌كرد، ده‌ستبه‌جێ مەفرەزەكانی به‌شی‌ پۆلیسی فریاكه‌وتن گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستگیركردو ژنه‌كه‌شیان ڕه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كرد، به‌ڵام به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌ ژنه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا".

ئاماژە بەوەشکراوە "به‌هۆی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ دۆسیه‌كه‌وه‌، تۆمه‌تبار راده‌ستی‌ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان‌ و خێزان كرایه‌وه‌".

ئەوەشخراوەتەڕوو "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ب، ن، ع) له‌دایكبووی‌ 1995 به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 406 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ راگیراوه‌ و لێكۆڵينه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان