کوردستانی
بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوێنێ چوارشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2023 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دووبارە پێشنیازی لێخۆشبوونی لە %15ی قەرزی ئاوی بۆ ماوەی سێ مانگ پەسندکرد.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لێخۆشبوونی لە %15ی قەرزی ئاو هیچ پەیوەندییەکی بە قیستی کرێی ئاوەوە نییە و هەر هاولاتییەک بێت قەرزەکەی بداتەوە سوودمەند دەبێت لەم بڕیارە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو هاوڵاتییانەی کە دەیانەوێت کرێی کارەباکەیان بکەن بە قیست دەبێت سەرەتا لە %25ی قەرزەکە بدەن و ئەوەی دیکەشی دابەشدەکرێت بەسەر پێنج قیستدا کە هەر قیستێک لە 15% دەبێت".
بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە "لەماوەی رابردوودا پێنج جار بڕیاری لێخۆشبوونی کرێی ئاو بە رێژەی لە %15 راگەیەندراوە و زیاتر لە 300 هەزار هاوبەش لێی سوودمەندبوون و بڕی 9 ملیار دیناریش داشکاندنیان بۆ کراوە، ئەمەش دەبێتە شەشەمین جار کە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەم پێشنیازە پەسندبکات".
س.ر