کوردستانی

ئومێد سەباح: بەمنزیکانە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئومێد سەباح: بەمنزیکانە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
مەودا میدیا- 

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەمنزیکانە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، ئاماژە بەوەشدەکات لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2023 ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی پارتی رایگەیاندووە "گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەغدا گشتگیرە، لەسەر بودجە و نەوت و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "گفتوگۆکان بە ئاڕاستەیەکی باشدا دەڕوات،لەگەڵ حکومەتی عێراق دەرگای باش کراوەتەوە و بڕیار وایە لە ئایندەیەکی نزیک شاندی هەرێم بگەڕێتەوە بۆ بەغدا".

 سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتوشیەتی "رێکارەکانی ناردنی 700 ملیارەکە تەواو بوون، بەمنزیکانە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان