کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ نوری مالیکی: شایستە داراییەکانی هەرێم و مووچە تێکەڵی ناکۆکی و ململانێکان نەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ نوری مالیکی: شایستە داراییەکانی هەرێم و مووچە تێکەڵی ناکۆکی و ململانێکان نەکرێت
مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکە گفتوگۆیانکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2023 بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا چاویکەوت بە نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لە دیدارێکدا کە خالید شوانی، وەزیری داد ئامادەبوو، جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییە مێژوویی و هاوبەشەکانی هەردوولا کرایەوە لەپێناو هاوکاری و هەماهەنگیی زیاتر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و سەقامگیریی لە وڵاتدا.

‏‎لەدرێژەی دیدارەکەدا بەردەوامیی گفتوگۆی نیشتمانی و بونیادنەرانەی لایەنەکانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەپێناو سەرخستنی کارنامەی حکومەت، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر و چارەسەرکردنی کێشەکان دووپاتکرایەوە بەتایبەت پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، لەوبارەیەشەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی داوایکرد، شایستە داراییەکانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران تێکەڵی ناکۆکی و ململانێکان نەکرێت و ژیانی خەڵک پارێزراوبێت.

‏‎هاریکاریی نێوان لایەنەکان بۆ سەرخستن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تەوەرێکیتری دیدارەکە بوو و سەرۆک بافڵ رایگەیاند، یەکێتی پشتگیریی تەواوی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد دەکات لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەتایبەت لە شاری کەرکوک، چونكە دۆخی شارەكە تایبەتمەندیی خۆی هەیە و پێویستی بە گۆڕانکاریی ئیداری و خزمەتی زیاتر هەیە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان