کوردستانی
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان جگە لە مووچە سەرجەم خەرجییەکان رادەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاردەدات بە راگرتنی هەموو خەرجییەكان بەهۆی نزیكبوونەوەی كۆتایی ساڵی دارایی 2023.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاردەدات بە راگرتنی هەموو خەرجییەكان بەهۆی نزیكبوونەوەی كۆتایی ساڵی دارایی 2023.
بەپێی رێنمایی ژمارە 13ی ساڵی 2023 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریدا بە راگرتنی هەموو خەرجییەكان بەهۆی نزیكبوونەوەی كۆتایی ساڵی دارایی 2023، بەپێی رێنماییەكەش جگە لە مووچە و پێشینەی مانگانە و هەندێك خەرجی پێویست، لە هەفتەی داهاتوودا هەموو خەرجییەكان رادەگیرێن.
هەر لە رێنماییەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، لە 10ی ئەم مانگەوە، هەموو خەرجییەكان رادەگیرێن، بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی ژمێرەكان، جگە لە خەرجییەكانی مووچە و پێشینی خەرجكراوی مانگانە و كرێی مانگانە و خاوێنكردنەوە و خواردن.
س.ر
س.ر