کوردستانی
سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سێ تۆمەتبار دەستگیرکران و هاوکات بڕی زیاتر لە (یەک کیلۆ کریستاڵ و بڕێک لەجامایکا و بڕێک حەبی کەپتاگۆن) دەستی بەسەرداگیرا
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند "لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان، لە رێکەوتی 6ی کانونی یەکەمی 2023 لە چالاکییەکی سەرکەوتوودا دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە کاری کڕین و فرۆشتنیان بە مادەی هۆشبەرەوە دەکرد، هاوکات لەگەڵ دەستگیرکردنیشیان زیاتر لە (یەک کیلۆ کریستاڵ و بڕێک جامایکاو حەبی کەپتاگۆن) دەستی بەسەردا گیرا".
ئاماژە بەوەکراوە "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوەو بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت".
س،ر