کوردستانی
خالید شوانی: ئیدارەی کەرکوک مافی کوردە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دادی عیراق رایدەگەیەنێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دواناخرێت، ئاماژەی بەوەشکرد ئیدارەی کەرکوک مافی کوردە.
خالید شوانی، وەزیرى دادى عیراق لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق لە پەیامێکدا رایگەیاند "پەیامێکم هەیە بۆ کەرکوکییەکان، دڵنیابن بە هیچ شێوەیەک و تەنها بۆ یەک رۆژیش بێت هەڵبژاردن دواناخرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو داوایەی پێشکەش کراوە نایاساییە و ئامانج لێی سارکردنەوەی جۆش و خڕۆشی کوردە لە کەرکوک، ئیدارەی کەرکوک مافی کوردە و لە پرۆسەیەکی دیموکراسیدا وەری دەگرینەوە و رووبەڕووی تەعریب دەبینەوە".
س.ر
س.ر