کوردستانی
شەپۆلێکی بارانبارین هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە بەکاریگەری و بڕی جیاواز
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شارەزایەکی کەشوهەوا زانیاریی نوێ لەبارەی رەوشی کەشوهەواوە بڵاودەکاتەوە دەڵێت "شەپۆلێکی بارانبارین هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە بەکاریگەری و بڕی جیاواز".
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشوهەوا بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشبینیدەکەین لە سبەینێ شەممە 9ی کانونی دووەمی 2023 شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و گەرمیان بکات سەرچاوەی سەرەکی شەپۆلەکە دەریای ناوەڕاستە و دواتر دەریای سوورە، شەپۆلەکە کاریگەری لەنێوان مام ناوەند و باشدایه بۆ ناوچەکانی باکووری هەرێم زۆرترین کاریگەری دەبێت تابەرە و باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان بڕۆین کاریگەری کەمتر دەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "لەمەودای شەپۆلەکەدا خێرایی با مام ناوەند دەبێت و هەندێک کات زیاددەکات لە هەندێک ناوچە ئەگەری تەرزەو هەورە بروسکە و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە، هاوکات لەمەودای شەپۆلەکە پلەکانی گەرما بەڕێژەی 2 پلە بۆ 3 پلە دادەبەزن و لەناوچە شاخاوییە زۆر بەرزو کوێستانەکان ئەگەری بەفر هەیە بە تایبەت لە بەرزی 2000 و بۆ سەرەوە کاتە جیاوازەکانی".
ئەوەشی خستەڕوو "رۆژی یەکشەممە ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت ئەگەر هەیە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر شەپۆلەکە کاریگەری بمێنێتەوە لەسەر ناوچە جیاوازەکان، لەدوای ئەم شەپۆلە هەر لەناو هەفتەی داهاتوودا 12 بۆ 13ی مانگ ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی دیکەی باشتر و بەهێز هەیە بۆ هەموو ناوچەکان".
س.ر