کوردستانی

داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە کەمیانکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە کەمیانکردووە
مەودا میدیا-

بەپێی ئامارەکانی وێبسایتی شەفافییەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی 11 ملیار دینار بووە، لەکاتێکدا ئەو داهاتانە لە هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 46 ملیار دینار بووە.

وەک لە داتاکانی وێبسایتی شەفافیەت ئاماژەی پێکراوە، داهاتە نانەوتییەکانی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان، 11 ملیار و 910 ملیۆن و 537 هەزار دینار بووە، کە 8 ملیار و 747 ملیۆن و 264 هەزار دینار، بە نەختینە و بڕی 2 ملیار و 154 ملیۆن و 978 هەزار دینار بە چەک و 8 ملیۆن و 294 هەزار دینار بە مەقاسە بووە.

ئەو داهاتانەی ئەم هەفتەیە، داهاتەکانی رۆژی شەممە، 2ی کانوونی یەکەمی 2023 تاوەکو هەینی 8-12-2023یە، لە کاتێکدا داهاتەکانی هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 46 ملیار و 220 ملیۆن و 591 هەزار دینار بووە، واتە داهاتەکانی سلێمانی و هەڵەبجە لەم هەفتەیەدا بە بڕی 35 ملیار و 310 ملیۆن دینار کەمیکردووە کە دەکاتە 77٪.

داهاتەکان لە رێگەی شەش گەنجینەدا (گەنجینەی دوو، گەنجینەی یەک، گەنجینەکانی گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجە) کۆکراونەتەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان