کوردستانی

تۆمەتبارێک لە بەغدا ئۆتۆمبێلی دزی و لە سلێمانی دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێک لە بەغدا ئۆتۆمبێلی دزی و لە سلێمانی دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و بەبڕیاری دادوەر مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێلی سەر بەبەشی نەهێشتنی تاوان لە سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد و دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە شاری بەغدا ئۆتۆمبێلەکەی لێدزراوە و گومان دەکرا بەرە و شاری سلێمانی هێنابێتی، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێل تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەدا".

ئاماژە بەوەکراوە "تۆمەتبار (ه، ن، ع  لەدایكبووی 1981) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 444 راگیراوە و دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان رەوانەی شاری بەغدا دەکرێتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان