کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لەنزیک گوندی زێوکا عەبوی لە پارێزگای دهۆک لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 8ی کانونی یەکەمی 2023  لەنزیک گوندی زێوکا عەبوی رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان روویدا".

ئاماژەی بەوەکرد "لە رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان