کوردستانی

دابه‌شكردنی نه‌وت به‌رده‌وامه‌.. ئه‌مڕۆ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ناوشاری سلێمانی ده‌گرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابه‌شكردنی نه‌وت به‌رده‌وامه‌.. ئه‌مڕۆ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ناوشاری سلێمانی ده‌گرێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كه‌مێك ئێستا له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و شوێنانه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ سبه‌ینێ نه‌وتیان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانیدا روونیكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و ئه‌مڕۆ شەممە  9ی كانوونی یه‌كه‌می 2023  نەوت لەناوشاری سلێمانی لەسنوری مەڵبەندی سێ لە گەرەکەکانی سلێمانی تازە و مامۆستایان و شێخان دابەشدەکرێت.

پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر ناوه‌ندی شاری سلێمانی و یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی سه‌ر به‌ پارێزگاكه‌دا به‌رده‌وامه‌ و به‌شێكی به‌رچاوی شار و شارۆچكه‌كانی سنووره‌كه‌ نه‌وتیان وه‌رگرتووه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی نه‌وت و هاتنی وه‌رزی سه‌رما، شاره‌زایانی بواری كه‌شناسیی له‌ هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، باران ده‌ستپێده‌كات به‌ڵام به‌ رێژه‌یه‌كی كه‌م. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان