کوردستانی
ئیداره‌ی سۆران ماته‌مینی راگه‌یاند و لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه پێكهێنرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی گشتیی لهشارهکەدا كه لە ئەنجامدا 14 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، سێ رۆژ ماتەمینی لە سنوورەکە راگەیاند.

هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆ شه‌ممه سێ رۆژ ماته‌مینی ده‌بێت له‌و ئیداره‌یه‌دا و هاوكات پرسه‌نامه‌ی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیان كرد.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای پێكهێنانی لیژنه و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌یان له‌و رووداوه كردووه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ رووداوی ئاگره‌كه پێكهێنا كه تیایدا 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون.