کوردستانی

به‌غدا ئاماده‌یی بۆ هاوكارییكردنی رووداوه‌كه‌ی سۆران ده‌ربڕی

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌غدا ئاماده‌یی بۆ هاوكارییكردنی رووداوه‌كه‌ی سۆران ده‌ربڕی
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی عیراق ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه‌ بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك بۆ بریندارانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئیداره‌ی سۆران. 

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌، بۆ ئامادەیی هاوکارییکردنی برینداران و دەبڕینی پرسە و سەرەخۆشی بۆ رووداووی سوتان لەشاری سۆران، ساڵح حه‌سناوی، وەزیری تەندروستی عێراقی فیدراڵ به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، پەیوەندی بە سامان به‌رزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

وه‌زیری ته‌ندرووستیی عیراق پاش گه‌یاندنی پرسه‌نامه‌ بۆ قوربانییانی رووداوه‌كه‌ی سۆران، ئاماده‌یی هه‌ر جۆره‌ هاوكارییه‌كی بۆ برینداران ده‌ربڕیوه‌. 

Qaiwan
Qaiwan