کوردستانی
کارگەیەکی دروستکردنی ترشیات داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە کارگەیەکی دروستکردنی ترشیات داخرا بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەکی ناتەندروست ترشیاتی دروستکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لەلایەن تیمەکانمان لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتییان لە رووی ئابووری و تەندروستییەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستمان گرت بەسەر کارگەیەکی دروستکردنی ترشیات".
ئاماژە بەوەکراوە " کارگەکە بەشێوەیەکی زۆر ناتەندروست و دوور لە رێنمایە تەندروستییەکان دروستیان دەکرد، رێکاری یاسای بەرانبەریان گیراوەتەبەر و شوێنەکەیان داخرا".
س.ر