کوردستانی
لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران پێنج کەس دەستگیرکراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بهپێی نوێترین زانیاریی لهسهر كهوتنهوهی ئاگرهكهی شهوی رابردووی قهزای سۆران تائێستا 5 كهس بهبڕیاری دادوهر راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

وەک لە هەواڵێکی بڵاوکراوەی کەناڵی کوردستان 24 هاتووە، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی سۆران گەیشتوونەتە دەرئەنجامی ئەوەی ئاگرەکە لەکوێوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامن سەبارەت بە یەکلاییکردنەوەی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە.
بەپێی ئەوەی ئاماژەی پێدراوە، بە بڕیاری دادوەر پێنج کەس تاوەکو ئێستا بەهۆی رووداوەکەوە راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، کە یەکێکیان خاوەنی باڵەخانەکەیە و یەکێکی دیکەشیان خاوەنی مۆبیلیاتێکە لە بەشی خوارەوەی باڵەخانەکە کاری دەکرد لەگەڵ سێ کرێکاری ئەو شوێنە بازرگانییە.

س،ر