کوردستانی
بۆ پرسی هەڵبژاردن شاندێکی عیراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکانی عیراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە بۆ باسکردن لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی کانونی یەکەمی 2023 لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکانی عیراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق کە چەند بنکەیەکی دەنگدان بۆ ئاوارەکانی شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق لە کەمپەکانی پارێزگای هەولێر دهكرێتهوه لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە رۆژی 18ی کانونی یەکەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بەرێوەبچێت.
س،ر