کوردستانی
بێ پارەیی زستانی هاوڵاتییانی کوردستانی سەختتر دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لەگەڵ دابەشکردنی نەوتی حکومەت نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەکاندا دابەزیوە و هاوڵاتییان بەهۆی بێ پارەیەوە تەنانەت خواستیان لەسەر ئەو نەوتە حکومییەش نییە کە دابەشدەکرێت.
محەمەد فاخر، نەوتفرۆش بە مەودا میدیای راگەیاند "بازاڕی کڕینی نەوت زۆر خراپە بە جۆرێک بە سێ رۆژ نیو بەرمیل نەوت نافرۆشین، چونکە هاوڵاتییان توانای کڕینی نەوتیان نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد "نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی لە دەرەوە 155 بۆ 160 هەزار دینارە و نەوتی حکومیش 103 هەزار و 500 دینارە و بە گەیاندنەوە 115 هەزار دینارە".
ئەو نەوتفرۆشە وتی "تەنانەت هاوڵاتییان ئەو نەوتەش وەرناگرن کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشی دەکات، چونکە دەڵین نرخەکەی بەرزە".
س.ر