کوردستانی
هاوڵاتییەک بە فیشەک کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەندی سەر بە قەزای چەمچەماڵ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە هاوڵاتییەک بە فیشەک کوژرا.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی کانونی یەکەمی 2023 تەرمی هاوڵاتییەک هێنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "هاوڵاتییەکە لەدایکبوونی ساڵی 1959یە و خێزاندارە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی چەمچەماڵ کراوە و دواتر رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە".
س.ر