کوردستانی
شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شارەزایەکی کەشوهەوا نوێترین زانیارییەکان لەبارەی کەشوهەواوە دەخاتەڕوو و ئاماژە بەوەشدەکات لە سبەینێ دووشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشوهەوا بە مەودا میدیای رایگەیاند "لە سبەینێ دووشەممە 11ی کانونی یەکەمی 2023 شەپۆلێکی بارانبارینی لاواز بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بە تایبەتی ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵات".
ئەو شارەزای کەشوهەوایە ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم شەپۆلە لە سبەینێوە دەستپێدەکات لە 13ی کانونی یەکەمی 2023 شەپۆلەکە گشتگیردەبێت و شێیەکی دەریای سوور و شەپۆلێکی دەریای ناوەڕاست یەکدەگرن بارانبارینێکی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە بەشێک لە ناوچەکان بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت، ئەگەر گۆڕانکاریی روونەدات ئەوا ئاستی بارانبارین لەم شەپۆلەدا باش دەبێت".
س.ر