کوردستانی

بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ بازیان‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌ فیشه‌ك كه‌سێكی‌ لە ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ كوشتبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ناحیه‌ی‌ ته‌كیه‌ی سەر بە قەزای چەمچەماڵ شه‌ڕ و ئاڵۆزیی له‌نێوان دوو كه‌سدا له‌سه‌ر زه‌وی‌‌ و زار دروستبوو، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و كه‌سێك كه‌ به‌فیشه‌ك بریندار بوو ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌كرا، به‌ڵام به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها تۆمه‌تبار بۆ شوێنێكی‌ نادیار هه‌ڵات".

ئاماژەی بەوەشکرد "لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ پۆلیس به‌رده‌وام بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار، دوای‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان‌ و وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار له‌ناحیه‌ی‌ بازیان‌ و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ بازیانه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت".

ئەويسخراوەتەڕوو "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ئـ، ط، ك) له‌دایكبووی‌ 1973 به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 406 له‌ یاسای‌ سزادان راگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان