کوردستانی
ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ئاگره‌كه‌ی سۆران وه‌ڵامی پرسیاری خه‌ڵك بداته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە وتارێکدا سه‌باره‌ت به‌رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه رایگەیاند، پێویسته به‌شێوه‌ی شه‌فافانه كار له لێكۆڵینه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌ی سۆراندا بكرێت كه 14 كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه، داوایان كردووه له‌هه‌ر شوێنێكدا كه‌مته‌رخه‌مییان بینیی له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا، ئاماژه‌ی پێبكه‌ن و راستییه‌كان وه‌ك خۆی بخه‌نه‌ڕوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌بێت ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه به‌جۆرێك راست بێت كه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌وه بدات له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌گشتیی و هاوڵاتیانی ئیداره‌ی سۆرانه‌وه ده‌كرێت.

شەوی هەینی (8ـی کانوونی یەکەمی 2023) لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە سۆران کە ژمارەیەک قوتابی، مامۆستا و هاووڵاتی ئاسایی تێیدا نیشتەجێبوون، 14 كه‌س گیانیله‌ده‌ستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.