کوردستانی
وەزیری پێشمەرگە: دەرفەتێکی لەبار لە بەردەمماندایە بۆ رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بهگوێرهی راگهیهندراوی وهزارهتی پێشمهرگه، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای کرد لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ڕاوێژکارانی باڵای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان. لەو کۆبوونەوەیەدا، پرسی چاکسازی و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکان و هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

له راگهیهندراوهكهی پێشمهرگهدا ئاماژه بهوهكراوه، وەزیری پێشمەرگە لەو کۆبوونەوەیەدا جەختیکردەوە لە خێراترکردنی پرۆسەی چاکسازی و پێکەوە کارکردن بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا .
شۆڕش ئیسماعیل دهڵێت: بە هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ دۆستەکانمان لە هێزەکانی هاوپەیمانان، هەوڵدهدەین هێزەکان رێكبخەینەوە بە ئامانجی دروستبوونی هێزێکی نیشتیمانی تۆکمە و رێکخراو، خاوەن دیسپلینی سەربازی لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا کە ساڵانێکە لەو پێناوەدا هەوڵی جددی بۆ دەدەن.