کوردستانی
وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌باره‌ت به كواڵێتی باڵه‌خانه‌كان په‌یامێك ئاراسته‌ی به‌ڵێنده‌ران ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له باڵه‌خانه‌یه‌كی قه‌زای سۆران، په‌یامێكی ئاراسته‌ی به‌ڵێنده‌رانی پرۆژه‌كان كرد.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت: داوا لە هەموو ئەو بەڵێندەرانە دەکەم کە لەبواری نیشتەجێبوون کار دەکەن، بە ئەرکی مرۆڤایەتی خۆیان هەستن و تەنیا بیر لە قازانج و سوودی خۆیان نەکەنەوە، بەڵکو زیاتر بیر لە سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان بکەنەوە.
ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه، هەر پڕۆژەیەکی هاوشێوە لە سۆران یا لە هەر شوێنێکی کە کرابێت، پێداچوونەوەی پێدا بکرێت، لەلایەن خودی خاوەنی پڕۆژەکە، ئەگەر نا وه‌زاره‌تی ناوخۆ لیژنەکانی تایبەت بە ئیدارە و پارێزگا و قایمقامیەتەکان و لیژنەکانی شارەوانی و بەرگری شارستانی دروستکراون، پێداچوونەوە بەچەندان پڕۆژە کراوە و دەکرێت.
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان راشیگەیاند، کۆمەڵێک شوێنی نیشتەجێبوون دروست کراون له ساڵانی رابردوودا، وەک پێویست رێنماییەکانی بەرگری شارستانییان رەچاو نەکردووه ، ئەو باڵەخانەیه‌ی کە رۆژی هەینی تووشی ئەو کارەساتە بوو، یەکێکە لەو باڵەخانانەی کە لەساڵی 2013 دروستکراوە، بەڵام وەکو پێویست رێنماییەکانی بەرگری شارستانی تێدا جێبەجێ نەکراوە.