گێتی
سبه‌ینێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان مانگرتن بۆ ئاگربه‌ست له غه‌ززه ده‌ستپێده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پێكدادانی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل زیاتر له دوو مانگه به‌رده‌وامیی هه‌یه و بڕیاره سبه‌ینێ وه‌ك فشاردانان بۆ راگرتنی شه‌ڕ و راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، چالاكییه‌ك له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌ستپێبكات.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، كه سبه‌ینێ دووشه‌ممه ، له‌پێناوی غه‌ززه‌دا مانگرتنی جیهانیی ده‌ستپێده‌كه‌ن و داوای راگرتنی شه‌ڕ و ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن.
شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل له 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامیی هه‌یه و 18 هه‌زار كه‌س له‌لایه‌نی فه‌ڵه‌ستینیی كوژراون.