کوردستانی
رێباز حه‌ملان: نه‌وتمان داوه به به‌غدا، كه‌چی پاره‌مان پێنادات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند خوله‌كێك دوای گه‌یشتنی وه‌فدی هه‌رێم به به‌غدا، رایگه‌یاند، نه‌وت ناردووه بۆ به‌غدا و راده‌ستمان كردووه، كه‌چی به‌غدا پاره بۆ هه‌رێم نانێرێت.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، هێشتا 700 ملیار دیناره‌كه نه‌نێردراوه و بڕیاره سبەینێ بەغدا 500 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بكات.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، هێشتا 700 ملیار دیناره‌كه نه‌نێردراوه و بڕیاره سبەینێ بەغدا 500 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بكات.
رێباز حه‌ملان ده‌ڵێت: ئێمە 11 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوتمان رادەستی حکومەتی عێراقی کردووە، لە کاتێکدا تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەکیان دەرهەق بە رەوانەکردنی ئەو بڕە نەوتە بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە، هاوکات هیچ بڕە پارەیەکیشیان نەداوە بە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت".
ده‌شڵێت: تاوەکو ئێستا 700 ملیار دیناره‌كه‌یان نەناردووە، ئەمە جگە لە برسیکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و کارتی فشاری سیاسی هیچ بابەتێکی دیکە نییە.