کوردستانی

به‌رپرسێكی یه‌كێتیی: پارێزگاری داهاتووی كه‌ركوك كورد ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌رپرسێكی یه‌كێتیی: پارێزگاری داهاتووی كه‌ركوك كورد ده‌بێت
مه‌ودا میدیا - 

ئاماده‌كارییه‌كان له‌سه‌ر هه‌موو ئاستێك بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق ده‌ستیپێكردووه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پارێزگای كه‌ركوك تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه‌، به‌رپرسێكی سیاسیی كورد له‌و پارێزگایه‌ ده‌ڵێت: پارێزگاری داهاتووی كه‌ركوك كورد ده‌بێت.

ئاسۆ مامەند، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانێكدا رۆژنامه‌وانییدا وتی" هەندێک لایەن ترسیان لە هەڵبژاردن هەیە، چونكه‌ دەزانن کورد لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا زۆرینە دەبێت و پارێزگاری داهاتووی کەرکووک کورد دەبێت".

ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی ده‌ڵێت: ئەوانەی باس لە هێنانی خەڵک دەکەن، بیانووە و ئەوانەی هاتوونەتەوە بۆ کەرکووک خەڵکی کەرکووک بوون و ئاوارەبوون، هەر لایەنێک بەڵگەیەکی لەسەر بوونی خەڵکی دیکە لە کەرکووک هەیە، دەتوانێت رایبگەیەنێت. 

بڕیاره‌ رۆژی 18ی ئه‌م مانگه‌، ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق له‌سه‌رانسه‌ری عیراقدا جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌بچێت، پارێزگای كه‌ركوك به‌هۆی پێكهاته‌ی كورد و عه‌ره‌ب و توركمانه‌وه‌، له‌ هه‌ڵبژاردندا تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه‌ و له‌ ساڵی 2005ه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای تێدا ئه‌نجامنه‌دراوه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان