کوردستانی

وه‌زیری رۆشنبیریی هه‌رێم: نابێت چیتر تاكی كورد به‌زه‌یی به‌خۆیدا بێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زیری رۆشنبیریی هه‌رێم: نابێت چیتر تاكی كورد به‌زه‌یی به‌خۆیدا بێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م كۆنفرانسی زانستی جینۆساید، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌ ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌برد و تێیدا چه‌ندین توێژینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ جینۆساید و ره‌نگدانه‌وه‌ له‌ ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كورددا خرانه‌ڕوو و تێیدا وه‌زیری رۆشنبیریی هه‌رێمی كوردستان وتی"كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ چیتر وه‌ڵامی هه‌ندێك پرسیار بدرێنه‌وه‌".

حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ وتارێكدا رایگه‌یاند، پێویسته‌ كار بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی تاكی كورد بكرێت  و پرسیار بكرێت ئایا كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌، وێنای زیهنی كه‌سایه‌تی كورد له‌ ده‌قه‌ ئه‌ده‌بییه‌كاندا، له‌ شانۆ و سینه‌مادا به‌ جۆرێك دابڕێژینه‌وه‌، كه‌ چیدیكه‌ خۆی نه‌خزێنێته‌ ژێر چه‌تری به‌زه‌یی، پاڕانه‌وه‌ و قوربانی بوون؟

وه‌زیری رۆشنبیریی هه‌رێمی كوردستان پرسیاری كرد: ئایا كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ وێنه‌ی تاكی كورد له‌ لوتكه‌ی مانه‌وه‌ و نه‌مریدا بێت و داوای مافی خۆی بكات؟ ره‌نگڕێژی سنووری سه‌ربه‌خۆیی كه‌سایه‌تیی خۆی بكات؟ ئه‌مه‌ ئه‌و پرسیارانه‌ن، كاتی هاتووه‌، له‌ رێگه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستیی و مشوورخواردنی ئه‌كادیمیان و ئه‌دیب و نووسه‌رانه‌وه‌، به‌دوای وه‌ڵامیاندا بگه‌ڕێین. 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان