کوردستانی

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عیراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی روونكرده‌وه‌. 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا، کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی بەتایبەت لەبواری ئەمنی و دارایی و ئابوری، هاوکات پرسی ئامادەکاریەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت بەبایەخەوە گفتوگۆی لە بارەوە کراوه‌.  

هاوكات جەخت لە هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوو حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم کراوه‌تەوە بۆ چارەسەری کێشە هەڵواسراوەکانی نێوانیان، بەتایبەت کێشەی دەروازە سنوریەکان و یەکخستنی سیاسەتی گومرگی لە نێوان هەردولاو جێبەجێکردنی یاسای پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی کەلەبەرژەوەندی هاوڵاتیان بێت لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان