کوردستانی
شەپۆلێکی ناوبەناوی بارانبارین ناوچەکانی گەرمیان دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا -
سیروان ساڵح عهلی، شارهزای بواری كهشناسیی و جوگرافیا له راگهیهندراوێكدا كه لهسهر پهیجی خۆی له تۆری كۆمهڵایهتیی فهیسبوك بڵاویكردهوه، پێشبینیكردووه كه شهپۆلێكی ناوبهناوی باران ناوچهكانی گهرمیان دهگرێتهوه.
ئهو كهشناسه روونیكردووهتهوه، ( 2023/12/11 - 09:30 PM )، بەهۆی کاریگەری دوو ناوچەی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، پێشبینی دەکەین لە نێوان کاتەکانی بەرەبەیانی چوارشەممە ورۆژی چوارشەممە تا بەرەبەیانی پێنجشەممە، ئەگەری بارانبارینی ناوبەناوی جۆری زستانە هەیە به بڕی جیاواز لە ناوچە جیاوازەکانی گەرمیان و بڕی بارانەکە لە زۆربەی ناوچەکان لە نێوان باش بۆ مام ناوەند دەبێت و زۆرترین بڕی لە ڕۆژی چوارشەممە دەبارێت.

دهشڵێت: رۆژی پێنج شەممە شەپۆلەکە کۆتایی دێت و پلەکانی گەرمی چەند پلەیەک دادەبەزێت و بەرزترین پلە له نێوان ( 14° له باکوور و 17° ) لە ناوڕاست و باشووری گەرمیان جێگیر دەبێت و نزمترین پلە لەشەودا لە نێوان ( 8° پلە لە باکوور و 10° ) لە ناوەڕاست و باشووری گەرمیان جێگیر دەبێت و خێرایی با لەنێوان ( 10 - 15 کیلۆمەتر دەبێت و زۆربەی کات ئاسایی دەبێت.
تهئكیدی لهوهشكردووهتهوه كه پێشبینی بڕی بارانبارینی ماوەی کاریگەری شەپۆلەکە لە بەرەبەیانی چوارشەممە تا بەرەبەیانی پێنجشەممە لە ناوچە جیاوازەکانی گەرمیان :
① ناوچەکانی باشووری گەرمیان :
ناوچەکانی خانەقین، جەلەولا ، سەعدیە ، قەرەتەپە ، سلێمانبەگ، باشووری کفری ، جەبارە و حەمرین ( 8 - 12 ملم ).
② ناوچەکانی ناوەڕاستی گەرمیان :
کەلار ، ڕزگاری ، باوەنوور ، قۆرەتوو ، سەرقەڵا، باکووری کفری ، پیازەجاڕ ، داودە ، خان ، نەوجول و دوزخورماتوو ( 10 - 18 ملم ).
\
③ ناوچەکانی باکووری گەرمیان :
③ ناوچەکانی باکووری گەرمیان :
دەربەندیخان، چەمچەماڵ ، تەکیە، سەنگاو ، شێخ تەویل ، بناری بەمۆ ، مەیدان ، قادرکەرەم و بناری گل ( 15 - 25 ملم ).
④ ناوچەکانی خۆرهەڵاتی گەرمیان و بناری چیای داڵەهۆ :
سەرپێڵی زەهاو ، خەسرەوی ، قەسرشیرین ، ئەزگڵە و تازەئاباد ( 10 - 25 ملم )