کوردستانی
بڕیارێک لە بەرژەوەندیی جوتیاران درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ماوه‌ى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕم و ناونووسینى جوتیاران تاوه‌كو 15ی کانونی دووەمی ساڵی 2024 درێژکراوەتەوە.
ئه‌م بڕیاره‌ى وه‌زاره‌ت له كۆبوونه‌وه‌ى ئەنجومەنی راوێژکارییه‌وه درا كه ته‌واوى به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانى كشتو‌كاڵى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌شدار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی جوتیاران و ئامادەکردنی پلانی چاندنی وەرزی زستانە و هەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەبازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی جوتیاران، بڕیاردرا بە دریژکردنەوەی ناو نووسین و پڕکردنەوەی فۆڕمی جوتیارانی هەرێم بۆ ماوەی مانگێکی دیكه".
پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵ داواى لە جوتیاران كردبوو کە لە ماوەی 45 رۆژدا فۆرمی زانیاری جوتیاری راستەقینە پڕبکەنەوە بۆ پلانی وەرزی چاندنی زستانە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ماوەی 1ی تشرینی دووەمی ساڵی 2023 تاوەکو 15ی کانونی یەکەمی 2023 دیاریكرد كه دەبێت ناونوسینهكهیان ته‌واو ببێت، بەڵام لە بەرژەوەندیی جوتیاران ماوەکە درێژکرایەوە.
س،ر