کوردستانی

لە چێشتخانەیەکی کوردەواری ئاگرکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە چێشتخانەیەکی کوردەواری ئاگرکەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

درەنگانی شەوی رابردوو لە شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر بەهۆی لێچوونی غازەوە ئاگر لە چێشتخانەیەکی کوردەواری کەوتەوە و زیانێکی زۆری مادی هەبوو.

کاروان عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانییی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "درەنگانی شەوی رابردوو لە شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر چێشتخانەیەکی کوردەواری ئاگری گرت و لەلایەن تیمەکانمانەوە کۆنترۆڵکرا".

ئاماژەی بەوەکرد "لە رووداوەکەدا زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانە مادییەکان بە 10 ملیۆن دینار خەمڵێندراوە، هۆکاری رووداوەکەش بەهۆی لێچوونی غازەوە بووە".

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رێنمایی ئەو هاوڵاتییانەی کرد کە سیستمی غاز یان ئەو ئامێرە گەرمکەرەوانە بەکاردەهێنن کە بە غاز کاردەکەن دەبێت بەردەوام پشکنین بۆ سیستمەکەیان بکەن و ئەگەر سۆندەش بوو لە ساڵێکا دووجار سۆندەکان بگۆڕن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان