کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بەڕێزەوە لە هەوڵی مامۆستایانی ئایینی دەڕوانێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بەڕێزەوە لە هەوڵی مامۆستایانی ئایینی دەڕوانێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە 12ی کانونی یەکەمی 2023 سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی مامۆستا د.عەبدولـلەتیف ئەحمەدی کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی مامۆستا د.عەبدولـلەتیف ئەحمەدی کرد و لە سەردانەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی بیری ئاشتی و میانڕەوی، قووڵکردنەوەی تەبایی و پێکەوەژیان لەنێوان نەتەوە و پێکهاتەکان کرایەوە بەشێوەیەک تاکەکانی کۆمەڵگە بە هەموو بیروباوەڕە جیاوازەکانەوە هەست بە ئارامی و پارێزراوی بکەن.

لە درێژەی سەردانەکەدا سەرۆک بافڵ ستایشی رۆڵ و پێگەی بەرزی مامۆستایانی ئایینی کرد و رایگەیاند "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێزەوە لە هەوڵی مامۆستایانی ئایینی دەڕوانێت کە هەمیشە لە خەمی قووڵکردنەوەی تەبایی و ئاڕاستەکردنی خەڵکدا بوون بەرەو چاکەکاری و خزمەتی گشتی، بێگومان ئێمەش پشتگیریی هەر هەوڵێکی لەوشێوەیە دەکەین کە ئامانجەکەی ئاشتی و سەقامگیریی کۆمەڵایەتی بێت".

یەکڕیزی و یەکخستنەوەی نێوماڵی کورد لەپێناو هەرێمێکی بەهێزتر و پێکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر تەوەرێکیتری دیدارەکەبوو و هەردوولا هاوڕابوون، هەمووان لەپێناو ئەو ئامانجە باڵایانەدا تێبکۆشن و هەوڵەکانیان لەو چوارچێوەیەدا بێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان