کوردستانی

له‌ سنووری دهۆك بوومه‌له‌رزه‌ روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ سنووری دهۆك بوومه‌له‌رزه‌ روویدا
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ باكووری رۆژئاوای پارێزگای دهۆك روویداوه‌.

له‌زانیارییه‌كانی ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراقدا روونكراوه‌ته‌وه‌، كاتژمێر 03:31:41 خوله‌كی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ شاری ئامێدی باكووری رۆژئاوای پارێزگای دهۆك روویدا و دانیشتوانی شاره‌كه‌ هه‌ستیان به‌ له‌رینه‌وه‌ كردووه‌. 

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ پله‌ی 3.5 رێخته‌ر بووه‌ به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانیی نه‌بووه‌.


Qaiwan
Qaiwan