کوردستانی

چوار ده‌رمانخانه‌ داخران

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار ده‌رمانخانه‌ داخران
مه‌ودا میدیا - 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ لیژنه‌ی چاودێریی قائیمقامیه‌ت له‌ قه‌زای زاخۆ سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك بڕیاریدا به‌ داخستنی چوار ده‌رمانخانه‌. 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی لیژنه‌كانی چاودێریی قائیمقامیه‌تی قه‌زای زاخۆ، ئه‌مڕۆ 12-12-2023 بڕیاریاندا به‌ داخستنی چوار ده‌رمانخانه‌، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به‌ رێنماییه‌ ته‌ندرووستییه‌كان. 

لیژنه‌كانی چاودێریی قائیمقامیه‌تی قه‌زای زاخۆ سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ پشكنینه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ نه‌هێشتنی سه‌رپێچییه‌كان. 



 





Qaiwan
Qaiwan