کوردستانی

رۆژئاوای كوردستان ده‌ستووری په‌سه‌ندكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژئاوای كوردستان ده‌ستووری په‌سه‌ندكرد
مه‌ودا میدیا - 

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، ئەنجوومەنی گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە شاری رەقە کۆبووەوە و بەشی یاسادانانی رۆژئاوای کوردستان، پرۆژەی دەستووری پەسەند کرد، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر پێشكه‌شكرابوو. 

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی رۆژئاوای كوردستان، ده‌ستوور له‌ ١٣٤ مادە پێكدێت و پاش هەڵسەنگاندن، بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی یاسادانان پرۆژەی دەستوور پەسەند کرا.

دەستوورەکە ئاماژه‌ی كردووه‌ به‌ هەرێمێک بەناوی “هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا” كه‌ هەرێمەكه‌ ئەنجوومەنی نوێنەران و حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری دەبێت.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان