کوردستانی
بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و بەبڕیاری دادوەر، مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێلی سەر بە بەشی نەهێشتنی تاوان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد و دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئوتۆمبێلەكەی لێدزراوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێل دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەكەدا".

ئاماژە بەوەکراوە "تۆمەتباران (ح، ر، ح لەدایكبووی 1980 - ح، م، ج لەدایكبووی 2001) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 444 راگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە".
س.ر
س.ر