کوردستانی

لە هەرێمی کوردستان تووندوتیژییەکی نوێ بەرانبەر بە پیاوان دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەرێمی کوردستان تووندوتیژییەکی نوێ بەرانبەر بە پیاوان دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سکرتێری یەکێتی پیاوانی کوردستان رایدەگەیەنێت لە ماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا 574 جۆری سکاڵا و تووندوتیژی بەرانبەر بە پیاوان تۆمارکراوە، ئاماژەی بەوەشکرد بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی تووندوتیژییەکانی دژ بە پیاوان زیادیکردووە.

بورهان عەلی، سکرتێری یەکێتیی پیاوانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا 574 جۆری سکاڵا و تووندوتیژی لە سەرجەم لقەکانمان تۆمارکراوە و 59 حاڵەتی خۆکوشتن و حەوت حاڵەتی کوشتنی پیاو هەبووە بەهۆی کێشە خێزانیییەکانەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی تووندوتیژییەکانی دژ بە پیاوان زیادیکردووە و قەیرانی ئابووری و سیاسی بە هۆکاری راستەوخۆی کێشە خێزانییەکان دادەنرێت".

سکرتێری یەکێتیی پیاوانی کوردستان وتی "سۆشیال میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پاڵنەرێکی تەواون بۆ زیادبوونی کێشە خێزانییەکان، هەروەها دیاردەیەکی نوێ سەری هەڵداوە ئەویش داگیرکردنی موڵکی پیاوەکەیە لەلایەن ژنەکەوە کە لە رابردوودا پیاوەکە متمانەی هەبووە و موڵکەکەی کردووە بەناوی ژنەکەیەوە، بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانی کێشە لەنێوانیان ژنەکە موڵکەکە داگیردەکات".

وتیشی "ئەگەر کێشە دارایی و ئابوورییەکان چارەسەر بکرێن بەشێکی زۆر لە کێشەکان کۆتاییان دێت، هەروەها راگەیاندنەکانیش دەتوانن رۆڵیان هەبێت لە هۆشیاری خێزاندا".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان